كروس ماوەیەك دوور دەكەوێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە یاری یانەكەی بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ بیتیس تۆنی كروسی ئەڵمانی نێوەندكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان هات و پێش كۆتایی گێمی یەكەم یاریگای جێهێشت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێگەی ڕەسمی خۆی هەواڵی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و شێوە و ماوەی دووركەوتنەوەی كوڕە نازدارەكەی هێڵی ناوەندی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كردووە: پاش ئەوەی لە یاری یانەكە بەرامبەر بە ڕیاڵ بیتیس تۆنی هەستی بە ئازار كرد لە لایەن زیدانەوە برایە دەرەوە تا كێشەی بۆ زیاد نەبێت دواتر پشكنینی وردی بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت كە تووشی پێكان هاتووە لە ماسولكەی دواوەی ڕانی چەپی بەو هۆیەشەوە ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

جێی باس كردنە لەو یارییەدا ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی یەكەمی لەم وەرزە تۆمار كرد بە ئەنجامی 3 – 2 .

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک