سوارێز قۆپی نەكردووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لویس سوارێز لە وڵاتی ئیتاڵیا و لە زانكۆی بیروجیا تاقی كردنەوەی فێر بوونی زمانی ئیتاڵی بۆ ئەنجام دراو بە ماوەی 25 خولەك تاقی كردنەوەكەی تەواو كرد بە سەركەوتوویی و گەڕایەوە بەرشەلۆنە بە هیوای ئەوەی یۆڤنتۆس بۆندی خۆیانی پێشكەش بكەن.

مامۆستا هاندەرەكەی خانمە پیرەكە لەگەڵ سوارێز

ماوەی دوو ڕۆژە لە چەند لایەكەوە هێرش دەكرێتە سەر ئیدارەی زانكۆكە كە تاقی كردنەوەكەیان بە سوارێز كردووە گوایە هاوكارییان كردووە و پرسیارەكانیان پێ‌ وتووە پێش ئەوەی بچێتە ژوورەوە تا سەركەوتوو بێت لە تاقی كردنەوەكەدا و بتوانێت بچێتە ئیتاڵیا و یۆڤی بۆندی لەگەڵ واژوو بكات.

ڕۆژنامەی لاڕپۆبریكا بابەتەكەی هەژاند گوایە یەكێك لە مامۆستاكانی پرسیارەكانیان ئاراستەی ناوبراو كردووە خۆی هاندەری یۆڤی یە هەر بۆیە ویستوویانە ناوبراو سەركەوتوو بێت تا یۆڤی بیگوازێتەوە دواتریش چەند دەنگێكی تر بەرز بوونەوە بە تایبەت ئەو مامۆستایە تۆمەتبار كرا كە هاندەری یۆڤییە و لەو پڕۆسەیەدا بووە.

لای خۆشییەوە ئیدارەی زانكۆ باوەڕ پێكراوەكە هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت كردەوە و بەیاننامەیەكی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە تیایدا تەواوی زانیارییەكانی خستە ڕوو سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی تاقی كردنەوەكە و ئاشكراشی كردووە كە تاقی كردنەوەیەكی پاك و بێگەرد بووە و یاریزانەكەش سەركەوتوو بووە تیایدا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا