پۆڵه‌تیك سپۆرت
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێکان لە لێدانی سەر لە خولی ئینگلیزی‌دا زۆربووە داوا ده‌كرێت لێدانی سه‌ر له تۆپی پێدا نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین یاریزانی دیكه‌ش ئه‌مه داوایه‌یانكردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره لة ولاتى بةريتانياوه ده‌نگه‌كه به‌رزبۆته‌وه.
ریان ماسۆنی یاریزانی پێشووی یانەی هال سیتی له‌وباره‌یه‌وه وتی:
“بەهۆی مەترسی لێدانی سەر بە تۆپ پێشبینی دەکەم له (15) ساڵی داهاتوودا لێدانی سەر لە تۆپی پێدا نەمێنێت، هەروەها داواشمکردووە، کە لێدانی سەر نەمێنێت، بەهۆی ئەوەی کە یاریزانان لە ئێستا و داهاتووشدا مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره رةوڵ خیمینيز تووشی هات، بۆیه باشتره بیر له‌و بیرۆكه‌یه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هه‌مووان بكرێته‌وه، چونكه بۆ داهاتوویش زیانی كاریگه‌ر به‌سه‌ر یاریكه‌ران و به‌رگریكرانةوه جێده‌هێڵێت”.