ڤالەنسیا و ڕیاڵ لوتكەی ئەم گەڕە دەكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 9 ی خولی لیگای وڵاتی ئیسپانیا لە ئەمشەو هەینی دەست پێ‌ دەكاتەوە و تیایدا سۆسیدادی پێشەنگ میوانداری یانەی گرانادا دەكات پاش ئەوەی هەردووكیان لە یارییەكانی یۆرۆ لیگ دا بردنەوەیان دەستەبەر كرد كێبڕكێ‌ لە سەر 3 خاڵی ئەم هەفتەیەش دەكەن، بەڵام یاری لوتكەی هەفتەكە شەوی یەك شەممە دوا یاری دەبێت كە تیایدا یانەی شەمشەمە كوێرەكانی ڤالەنسیا میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكات و هەردوولاش چاویان لە سەر 3 خاڵی یارییەكەیە و پێ‌ دەچێت لە 3 خاڵ كەمتریان قبوڵ نەبێت بەرشەلۆنەش لەم گەڕەدا میوانداری یانەی ڕیاڵ بیتێس دەكات و ئەتڵەتیكۆ مەدریدیش میوانداری قادیش دەكات.

لیستی تەواوی یارییەكانی گەڕەكە:

ئەمشەو هەینی
ئیلچی X سێڵتاڤیگۆ

سبەی شەممە
هویسكا X ئەیبار
بەرشەلۆنە X بیتێس
سڤیلیا X ئۆساسۆنا
ئەتڵەتیكۆ X قادیش

یارییەكانی یەك شەممە
خیتافی X ڤیاڕیاڵ
سۆسیداد X گرانادا
ڤەلەد وەلید X بلباو
لیڤانتی X ئالاڤێس
ڤالەنسیا X ڕیاڵ              سەعات 11 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا