پۆله‌تیك سپۆرت
هه‌موو یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌تان بینی چۆن به‌ده‌ستی یانه‌ی پاریسان جێرمان تووشی شكست هات، كه ئه‌و ئه‌نجامه هه‌روا ئاسان نییه له یاریگای شازاده‌كان به‌رشه بتوانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و چوار گۆڵه بكاته‌وه لێی كرا.
نیمار به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده‌ی یارییه‌كه نه‌بوو، به‌ڵام هێنده‌ی هه‌موو یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی باسی ئاست و كه‌لێنی نه‌بوونی ئاماده‌گی ئه‌و هێرشبه‌ره كرا، هه‌رچه‌نده دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وان به‌بێ نیماریش ده‌توانن یارییه‌كان ببه‌نه‌وه.
نیمار چه‌ند ساڵه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات میسی رازی بكات روو بكاته یانه‌ی پاریسان جێرمان، به‌ڵام هاوتاكه‌ی وه‌ڵامی ناداته‌وه، كه‌چی له رووداوێكی له‌ناكاودا نیمار باسی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ركابه‌ری میسی ده‌كات و ده‌ڵێت:
“من ڕێزی زۆر لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگرم، چونکە ئەو مێژووی تۆپی پێ دروستکرد، ئەو 10 ساڵە لە پێشەنگی یارییه‌كاندایه. من هەوڵدەدەم لە ئاستی ئه‌و نزیک ببمەوە”.
ئه‌م وتانه‌ی نیمار ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه له لیۆ بێزاربووه، كه به‌قسه‌ی ناكات و نایه‌ت پاریس، بۆیه روی كردۆته رۆناڵدۆ تا عه‌زابی دڵی كۆنه هاورێكه بدات.