مانچستەر و لیڤەر نێژران لە یەك شەودا

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بە دۆڕاندنە گەورەكەی كریستاڵ پالاس بەرامبەر بە چێڵسی هەفتەیەكی نوێ‌ لە خولی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا دەستی پێ كرد و بە دۆڕاندنی هەردوو جەمسەرە مێژووییەكەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

سەرەتا مانچستەر یونایتد و دوای ئەویش لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بە كۆتا هات كە تیایدا هەردوو یانە زەبەلاحەكە لە لایەن تۆتنهام و ئەستۆن ڤیلاوە 13 گۆڵیان لە سەر تۆمار كرا مانچستەر نیو دەرزەن گۆڵ واتا 6 و لیڤەرپول 7 گۆڵی لە سەر تۆمار كرا لە ئەنجامێكدا كە نەك چاوەڕوان نەكراو بوو بەڵكو بە مێژووش باس بكرێتەوە كەس باوەڕ ناكات لیڤەرپول بەو شێوەیە دۆڕا بێت.

لە لایەكی ترەوە ئیڤەرتۆنەكەی میستەر وان ئەنچلۆتی توانی بردنەوەی چوارەم لە سەریەك تۆمار بكات و بە تەنها لە پێشەنگی خولەكەدا پێگەی خۆی قاییم بكات و هەموان لە پاش خۆیەوە بەجێ‌ بهێڵێت.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
چێڵسی 4 X كریستاڵ پاڵاس 0
ئیڤەرتۆن 4 X برایتۆن 2
لیدز یونایتد 1 X مان سیتی 1
نیوكاسڵ 3 X بیرنلی 1

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
ساوزهامتۆن 2 X ویست برۆمیچ 0
لیستەر 0 X وێستهام 3
ئەرسیناڵ 2 X شیڤێڵد 1
ولڤەرهامتۆن 1 X فۆڵهام 0
مان یونایتد 1 X تۆتنهام 6
ئەستۆن ڤێلا 7 X لیڤەرپول 2

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا