لیڤەرپول و ئەرسیناڵ لوتكەی پریمەرلیگ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو دووشەممە ئینگلیزەكان بەردەوامن لە یاری كردن و دوو یاری لە هەفتەی 3 ی خولەكەیان ماوە بەڕێوە بچن یەكەمیان لە نێوان فۆڵهام و ئەستۆن ڤێلا دەبێت ئەوەی تریشیان لوتكەی لوتكەكانی خولەكەیە.

فۆڵهام میوانداری ئەستۆن ڤێلا دەكات

كەمێكی تر یاری یەكەمی ئەمشەو لە نێوان فۆڵهام و ئەستۆن ڤیلای میوانی بەڕێوە دەچێت و سەعات 10 ی شەویش لوتكەی لوتكەكانی خولەكە و هەفتەكە لە سەر یاریگای ئەنفێڵد ڕودزی تایبەت بە یانەی لیڤەرپول بەڕێوە دەچێت تیایدا كوڕانی میستەر مارسیدیس دەیانەوێت بەردەوام بن لە نماییشە بەرزەكەیان و بردنەوەیەكی تر بخەنە سەر خەرمانی بردنەوەكانی سەرەتای ئەم وەرزە بە هەمان شێوە تۆپچییەكانی ئارتێتاش لە لەندەنەوە بۆ ئەوە ڕوویان لە باكوری ئینگلتەرا كردووە تا بە 3 خاڵی یارییەكەوە بگەڕێنەوە ئیتر بزانین كام لەم دوو زەبەلاحە براوەی ئەمشەو دووشەممە دەبن.

لیستی یارییەكانی دووشەممە
فۆڵهام X ئەستۆن ڤێلا         سەعات 7.45 ی شەو
لیڤەرپول X ئەرسیناڵ          سەعات 10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا