یانەی هەولێر تیپی لاوانی دروست دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی پاسەوانانی قەڵای هەولێر كە بە یەكێك لە یانە دامەزراوە و ناوازەكانی تۆپی پێ‌ لە كوردستان ناوزەند دەكرێت و لە سەر ئاستی عێراقیش یەكێكە لەو یانانەی لە چەند ساڵی ڕابردوو كێبڕكێی گەورەی كردووە لە سەر نازناوەكانی تۆپی پێ‌ لە ئێستادا ئامادەكاری دەكاتەوە بە مەبەستی كێبڕكێ لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق.

ئەو یانە ڕەش و زەردپۆشە هاوكات لەگەڵ تیپی نایابی تیپی كوردستانیشی هەبوو كە بەشداری خولی نایابی كوردستانی دەكرد ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەكدا بانگەوازی دروست كردنەوەی تیپی تۆپی پێی لاوانی بڵاو كردەوە پاش ئەوەی دەستەی ڕاهێنەران و هونەری ڕاگەیاند ئەوەشی بڵاو كردەوە كە یانەكە تیپی لاوانی دروست دەكاتەوە.

ئەمەش دەقی بڵاو كراوەكەی یانەی پاسەوانانی قەڵای هەولێرە:

یانەی ھەولێر دەستەی راھێنەرانی تیپی لاوانی بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق دەستنیشانکرد.
دەستەی راھێنەران پێکھاتووە لە (ئەحمەد مناجد) راھێنەر و (ئەحمەد شوکر) یاریدەدری راھێنەر و (دیدار حامد) راھێنەری گۆڵپارێز.

دەستەی راھێنەران ئاگاداری سەرجەم ئەو یاریزان و گۆڵپارێزانە دەکاتەوە، کە ئارەزووی یاریکردنیان ھەیە لە یانەی ھەولێر بۆ خولی نایابی عێراق لە سەر ئاستی لاوان و لە دایک بووی ساڵی (٢٠٠٣) بەرەو سەرەوە رۆژی یەک شەممە کاتژمێر(٤) ی پاش نیوەڕۆ لە یاریگای دووەمی فرانسۆ ھەریری ئامادە بن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و دەبێت یاریزانەکان گشت پێداویستییەکانی خۆیان بێنن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا