پۆله‌تیك سپۆرت
شه‌وی پێشوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دۆرا و دواتر شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان پیكی و گریزمان روویدا، كه ئه‌مه‌ش زیاتر په‌شێوی و متمانه نه‌بوونی یاریكه‌ره‌كانی ئه‌و تیپه بۆیه‌ك ده‌رده‌خات.
ڕۆژنامەی مارکا نوسیه‌تی دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانی پاریسان جێرمان، ئه‌وه جێرارد پیکی هەستی بە بێزاری و توڕەیی کردووە، پێی وابووە کەم جوڵەیی بەرگریکارانی دیکە و ناوەند و هێرشبەران هۆکارن بۆ تۆمارکردنی گۆڵه‌كه.
دواتر بەوهۆیه‌وه گریزمان وەڵامی پیکی داوەتەوە و لە نێوانیاندا دەمەقاڵێیەکی توند بەم شێوەیەی خوارەوە دروستبووە.
پیکی بە دەنگی بەرز به هاورێكانی وتووه:
هەڵبدەن زیاتر پۆزیشن بکەن، تکایەکی نەفرەتیتان لێدەکەم، دۆزەخینه، نەفرەتییەکان، دەی هەوڵی زیاتر بده‌ن.
گریزمان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه به‌مجۆره:
لەسەرخۆبە جێرارد، بەس هاوارکە.
پیکی: دۆزەخی نەفرەتی باش یاریی بكه‌ن.
گریزمان: نەفرەت لە خۆت باشه.
پیکێ: نا، نەفرەت لە خۆت، ئێمە بۆ ماوەی پێنج خولەکە دەناڵێنین.
گریزمان: باشە، هاوار مەکە كوره.
دواتر لنگلێت هەوڵی هێورکردنەوەی شه‌ری ئه‌م دوانه‌ی داوه، بەڵام پیکی خۆی ناگرێت و پێی ده‌ڵێت:
دایک سۆزانی، ئێمە وەک شێت ڕادەکەین و ماندوین.
گریزمان لە وەڵامدا پێیدەڵێت:
منیش وەک تۆ ڕادەکەم.