گواردیۆلا ؛ یانە پاڵەوانەکان زۆر نا دادپەروەرە

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی مانچستەرسیتی توانی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەسەر دۆرتمۆندا سەربکەوێت گەشتە قۆناغی پێش کۆتایی .

پاش تەواو بوونی یاریەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا پیپ گواردیۆلا بۆ بین سپۆڕت ووتی ؛ جگە لە دە خوولەکی سەرەتا کە باش نەبووین دواتر توانیمان لە هەموو روویەکەوە دەست باڵابین من زۆر سوپاسی سەرۆکی یانە و ئیدارە و هاندەرانی سیتی دەکەم

سەبارەت بەوەی توانیوتە بگەیتە ئەم قۆناغە و مێژوو بنوسیتەوە گواردیۆلا ووتی نا پێشتریش یانەکە گەشتۆتە ئەم قۆناغە بۆیە شتێکی هێندە گەورە نییە .

گواردیۆلا ووتی زۆر خؤشحاڵم سیتی گەشتۆتە ئەم قۆناغە و دەزانین ڕوبەڕوی کێ دەبینەوە بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ دەکەین بۆ قۆناغی داهاتوو .

لە کۆتایدا گواردیۆلا ووتی یانە پاڵەوانەکان زۆڕ نا دادپەوەرە چونکە یەک شکست بهێنی هەموو شتەکان تێک دەدات ، ناکرێت ئەو فاشارەی بەدرێژای ١١ مانگی پریمەرلیگ لەسەر ئێمەیە ڕەچاو نەکرێت .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک