چۆن باڵات بەرز دەکەی؟

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کەس کێشەیان لەگەڵ درێژی باڵایان هەیەو، پێیانوایە کە بەژنیان کورتە ناچار پێڵاوی پاژنە بەرز بەکار دەهێنن یاخود پەنا بۆ زۆر رێگەیتر دەبەن بۆ بەرز کردنی باڵایان، یاخود نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن، بەڵام باشترین ڕێگا بۆ بەرزکردنی باڵات لە ئەوەیە وەرزش بکەیت

چین ئەو ڕەگەزانەی باڵا بەرز دەکەن

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دوای تەمەنی ١٨ ساڵی بەرز بوونی باڵا دەبێتە شتێکی ئەستەم، هەروەها باڵا پەیوەندی بە بۆ ماوەیی و سروشت و تەندروستی ئینسانەوە هەیە، دواتر ئەو خۆراکانەی دەیانخۆیت و سیستمی خەوتنت، خۆراک هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرز کردنی باڵا بۆیە باشتر وایە کە بزانیت چۆن خواردنەکانت هەڵدەبژێریت پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و پرۆتینەکان، بۆ بەهێزکردنی ئێسک و هەروەها نوێکردنەوەی خانەکانی لەشت

 

هەندێک کەس، پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان و کۆمەڵێک شتی ناتەندروست دەبەن بۆ بەرزکردنی باڵایان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی هۆرمۆنەکانی جەستەو تێک چوونی باری تەندروستی بۆیە پێویستە بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆر هیچ یەکێک لەو دەرمانانە بەکار نەهێنیت

 

ئەو وەرزشانەی یارمەتی بەرزبوونی باڵادەدەن

باسکە، تێنس ڕاکردن، مەلەکردن، یۆگا، هەموو ئەمانە یارمەتی گەشە کردنی باڵا دەدەن، دوای تەمەنی ١٨ ساڵ ئۆکسجینی پێویست بۆ ئێکسەکانی لەش دابین دەکەن پشت و گەدە بەهێز دەکەن بۆ وەستاندنی بە شێوەیەکی ڕێک

ئەو فێلانەی یارمەتی بەرزبوونی باڵات دەدات دوای تەمەنی ١٨ ساڵی

دانیشتن بە شێوەیەکی ڕێک یارمەتی بەرز دەرکەوتنت دەدەن ٢بۆ٣ سانتیمەتر هەروەها یۆگاش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەرزکردنی باڵات

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا