پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە زانستییە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنی دارچینی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات.
سوودە تەندروستیەکانی دارچینی:
-دارچینی ڕۆڵێکی گەورەی لە کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەیە.
-دارچینی یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات.
-ئەو زەیتانەی لەناو دارچینیدا هەیە ڕێگری لە کێشەکانی مەیینی خوێن دەکات.
-تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە، ئەمەش یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.
-یارمەتی کەم کردنەوەی ئازاری هەوکردنەکانی جومگە و ڕۆماتیزم دەدات.
-دارچینی یارمەتی چالاککردنی مێشک دەدات، چارەسەری دڵەڕاوکێی و لەبیرکردنی شتەکان دەکات.
– سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە هەیە، چارەسەری دڵتێکەڵهاتن، سکچوون و کێشەکانی گەدە، ئاوسانی سک و غازات، ترشەڵۆکی گەدە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن دەکات.
-دارچینی چارەسەری نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەکات.
-ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن دەتوانن دارچینی بەکاربهێنن، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.