شەش خوی ڕۆژانە یارمەتیت دەدات بۆ دابەزینی کێشت بە خێرایی

پۆڵەتیک پرێس

ڕێژەیەکی زۆر لە خەلک دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، هەوڵێکی زۆر دەدەن بەڵام بە تەنها کەمکردنەوەی خواردن و کۆمەڵێک شت بەس نیە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێت، چەندین خوو هەیە ڕۆژانە یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەداو چەوری لە لەشدا دەسوتێنێت دەتوانی لە ڕێگەی ئەم خووانەوە بگەی بەو کێشەی کە ئەتەوێت
خووەکانیش بریتین لە

١-زیاد کردنی چەوری تەندروست بۆ سیستمی خواردنت
هەرسکردنی چەوری کاتێکی زۆرتری ئەوێت لە کاربۆهیدرات و کالۆریەکان، بەڵام ئاشکرایە کاتێک دەست بە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست دەکەیت لە چەوری دووردەکەویتەوە، بۆیە باشتر وایە چەوری تەندروست بەکاربهێنیت تا ماوەیەکی زیاتر بەرگەی برسێتی بگریت و بێزار نەبیت

٢-سەوزەو میوە بە باشی بشۆرەوە
ڕەنگە لات سەیر بێت شتنەوەی سەوزەو میوە پەیوەندی چیە بە دابەزینی کێشتەوە، بەڵام ئەگەر سەوزەو میوە جوان نەشۆرێتەوە بە هۆی ئەو ماددانەی پێوەی دەکرێت گەر پێوەی بمێنێتەوە دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش

٣-بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون
بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون هەم تەندروستە، هەم وا دەکات ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێر بوون بکەیت، هەروەها ئاستی شەکر لە خوێندا بە جێگیری دەهێڵێتەوە، هۆکارێکی باشە بۆ دابەزینی کێش

٤-بە دڵخۆشیەوە نان بخۆ
ئیشتیهای ئێمە بە هۆرمۆنی گریلین ڕێکخراوە، بەرز دەبێتەوە کاتێک هەست بە دڵتەنگی دەکەیت، دادەبەزێت کاتێک دڵخۆشیت

٥-ماکەرۆنی تەندروست هەڵبژێرە
شەکری خوێن زیاد دەکات دوو کاتژمێر دوای نان خواردن، بۆیە ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی گلۆکۆزیان هەیە باشترە بەکاربهێنرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش دابەزێنن، چونکە خواردنی خێرا دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ئەنسۆلین

٦-شوکلاتە

شوکلاتە کاریگەریەکی باشی لەسەرتەندروستی هەیە، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا