چەند ڕێگایەك بۆ پاككردنەوەی دەم و چاو

پۆڵەتیك پرێس:
پاككردنەوەی دەموچاو پاراستنی پێست پێویستە بكرێتە ڕۆتینی ڕۆژانە، بەهۆی بەركەوتنی تیشكی خۆر و ماكیاژ كردنەوە دەم‌و چاو ماندوو دەبێت‌و پێویستە بەباشی پاك بكرێتەوە.

چەند ڕێگایەك هەیە، كە یارمەتیت دەدات بۆ پاك كردنەوەی پێستی دەم وچاو.

لێكردنەوەی مەیك ئاپ
كاتێك تۆ ڕۆژانە ماكیاژ بەكار دەهێنیت پێویستە لە دوای هاتنەوەت بۆ ماڵەوە ، ماكیاژەكە لێ بكەیتەوە ،هەرگیز نەكەیت بە ماكیاژەوە بخەویت چونكە زیانێكی زۆر بە پێستی دەم و چاوت دەگەیەنێت، پێویستت بە بەكارهێنانی پرۆدێكتی ماكیاژ لێكردنەوە هەیە دواتر شۆردنی دەم و چاوت بە پرۆدێكتی گونجاو بۆ پێستت لێكردنەوەی ماسكاراو هەموو ئەو شتانەی بۆ دەوری چاو بەكاری ئەهێنێت بە باشی تاوەك و توشی هەستایری نەبیت.

تنظيف البشرة

پاراستن و شێدار كردنەوە

بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر:بەكار هێنانی كرێمی دژە خۆر زۆر گرنگە بۆ دەم و چاو لە دروست بونی پەڵەو سوتانی پێست پێستت دەپارێزێتە بەڵام پێویستە دژەخۆری گونجاو بۆ دەم و چاوی خۆت بەكار بهێنیت،دەت پارێزێت لە نیشانەكانی پیری و چرچ و لۆچی دەم و چاو

ترطيب البشرة

بەكارهێنانی كرێمی شێداركەرەوە
پێویستە كە ڕۆژانە كرێمی شێدار كردنەوە بەكار بهێنیت بەڵام ئەو كەسانەی كە پێستیان چەورە پێویستە ئەو جۆرەی كە ئۆیلی تێدا نیە بەكاری بهێنن ، یارمەتی نوێكردنەوەو پاككردنەوەی پێستت دەدات لە قوڵاییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا