خۆت لە خواردنی ئەم چوار بەشەی مریشک بەدووربگرە

پۆڵەتیک پرێس

گۆشتی مریشک بە یەکێک لە خۆراکە سەرەکییەکانی دانیشتووان لە تەواوی جیهان دادەنرێت بەڵام هەندێک بەشی ئەم پەلەوەرە رەنگە زیان بە جەستە بگەیەنن.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی سوهۆدا هاتووە، زۆرێک لە بەکتریا زیانبەخشەکان دەکەونە بەشی ژێر کلکی مریشکەوە کە پێشی دەوترێت قنەجوڕە، بۆیە پێشنیار دەکرێت ئەم بەشەی مریشک نەخورێت چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دادەنێت.

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لە بەشەکانی مریشک کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت سییەکانییەتی ئەویش بەهۆی کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆری بەکتریا لەو بەشەی مریشکەکە.

باس لەوەشکراوە،سەری مریشک یەکێکی دیکەیە لەو شوێنانەی ماددەی زیانبەخشی تێدایە کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

چوارەمین و دوایین بەشی مریشک کە سودی ئەوتۆی بۆ مرۆڤ نییە بریتییە لە پێستەکەی کە بە چەوری دەوڵەمەندە و زۆر بەکتریا و ماددەی زیانبەخش لەسەر رووەکەیەتی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا