كەعبی: بودجە مافی هاوڵاتیان لە زاخۆوە تا بەسرە مسۆگەر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی گشتی 2021 زامنی دابینكردنی مافەكانی هاوڵاتیانی عێراقە لەزاخۆوە تا بەسرە.

حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، دانوستانەكان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەیەو بەشێوەیەكی دروست دەڕۆن بەڕێوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بودجەی گشتی 2021، مافەكانی گشت هاوڵاتیانی لە زاخۆوە تا بەسرە دەستەبەركردووەو لە پێناو هیچ لایەك مافی لایەكی دیكە پێشێل نەكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و ناوەند لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا نەكراوە، هەردولاش بەردەوام پێشنیارو داواكارییەكانی یەكتری رەتدەكەنەوە.

چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستی سەرەتای هەفتەی پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدات، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لە سەرەتای هەفتەدا بۆ دواینجار شاندی هەرێم بچنەوە بەغداو پرسی رێككەوتن یان رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا