یۆنان هۆشداری لە “فێڵی” توركیا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی یۆنان لەبارەی یەكلایكردنەوەی كێشەكانیان لەگەڵ وڵاتی توركیا هۆشداریدا لە ئەنجامدانی “فێل” لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە.

كیریاكۆس میتسوتەكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، نابێت گفتوگۆی توركیا و یۆنان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییە سنوورییەكان”فێڵ” بێت بۆ ئەوەی توركیا لە مانگی ئازاردا گفتوگۆ لە ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا دووربخرێتەوەو لێپرسینەوەی لەگەڵ نەكرێت.

هاوكات، هۆشداریشیدا لەوەی كە ئەو گفتوگۆیانە دەكرێت مشتومڕێكی توركی بێت بۆ خۆلادان لە سزاكانی ئەوروپا كە بڕیارە لە داهاتوودا بەسەر توركیای بسەپێنێت.

بەپێی راپۆرتی میدیا توركییەكان، بەرپرسانی یۆنان و توركیا لە كۆتایی مانگی شوبات یان سەرەتای مانگی ئازار جارێكی تر بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانیان لەسەر سنوری دەریایی نێوانیان كۆدەبنەوە.

دەیان ساڵە كێشە سنوری و ئاوییەكانی نێوان توركیا و یۆنان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردولادا دروستكردووە، چەندینجار هەردولا هەوڵی چارەسەركردنیانداوە، بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئاكام بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا