پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی سێرجۆ رامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نه‌گه‌یشته رێكه‌وتن و ئاماده نه‌بوو بۆ دوو ساڵیش له‌گه‌ڵ مێره‌نگی بۆنده‌كه‌ی تازه بكاته‌وه، بریاره ئه‌و یاریزانه ئه‌مرۆ بریاری خۆی بدات.
میدیاكانی ئینگلته‌را باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كاسوكاری رامۆس حه‌ز ناكه‌ن ئه‌و به‌رگریكاره رووبكاته یانه‌ی پاریسان جێرمات، بۆیه ئه‌ویش كه‌مێك دوو دڵه له چوونی بۆ پاریس.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن رامۆس بریكاره‌كه‌ی كه براكه‌ی راسپاردووه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئینگلته‌را ده‌ست پێ بكات، به تایبه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له لێڤه‌رپوول و مان سیتی زیاتر له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه.