پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ له هه‌فته‌ی 24 خولی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه مانچسته‌ر سیتی و تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای تۆتنهام رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه، كه یارییه‌كه ته‌نیا شتێكی ئاسایی نابێت، به‌ڵكو چه‌ندین ره‌هه‌ندی گه‌وره له‌پشت یارییه‌كه‌وه هه‌یه.
سه‌ره‌تا به‌ر له‌وه‌ی یاریی هه‌روو تیمه‌كه بێت، یاریی هه‌ردوو راهێنه‌ر گواردیۆلا و مۆرینهۆیه، كه ساڵانێكه ئه‌م دووانه له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان ركابه‌ری یه‌كتری ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له ساڵی (2009) به‌دواوه له خولی ئیسپانی.
ئه‌م دووانه چه‌ندینجار رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه، دواتر گه‌لێك قسه‌ی تووندیان له میدیاكانه‌وه به‌یه‌ك ده‌وت، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ردوو راهێنه‌ره‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی تاقه‌تی شه‌ره ده‌نووكیان نه‌مابێت هیچ ناڵێن.
گواردیۆلا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
.من و مۆرینهۆ هه‌ردووكمان ئه‌وكاره ده‌كه‌ین كه خۆشمان ده‌وێت، واته تۆپی پێ”.
یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه سه‌عات 8:30 به‌كاتی هه‌ولێر ده‌كرێت، پر ده‌بێت له ركابه‌ری. یانه‌ی سیتی ده‌یه‌وێت مانه‌وه‌ی خۆی له خانه‌ی یه‌كه‌م زیاتر جێگیر بكات، مۆرینهۆش باری لێژه و به 36 خاڵه‌وه ده‌یه‌وێت بگاته‌وه ناوچه‌ی پیك فۆری خوله‌كه.
هه‌روه‌ها مۆرینهۆ ئه‌مجاره ئه‌ویش شه‌ری له‌گه‌ل پیپ نه‌كرد، به‌ڵكو پێش یارییه‌كه وتی:
چەند ساتێک لە ژیانماندا هەن لەبیر ناکرێن، بۆ نموونە یەکێک لەوانه کە باوکم مرد، پیپ دەیزانی باوکم مانای چییە بۆ من، یەکسەر تەلەفۆنی بۆ کردم و سەرەخۆشیی لێکردم. بێگومان کاتێکیش دایکی گواردیۆلا مرد، منیش بەهەمان شێوە تێلم بۆ کرد و هاوخەمی خۆمم بۆ دەربڕی. هەندێک شت هەیە لەنێوان من و پێپ کە خەڵک نایبینێت”.
هه‌وراز كاوه