پۆڵه‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاری فرانس فووتبووڵی فه‌ره‌نسی باشترین پێكهاته‌ی مێژووی تۆپی پێی له‌لایه‌ن 140 رۆژنامه‌نووسه‌وه دیاریكرد، كه‌چی حبيب نور محمددۆفی پاڵه‌وانی جیهان و بۆكسێنه‌ری رووسی ده‌ستكاری پێكهاته‌كه ده‌كات.
نوری پاڵه‌وانی یارییه قورسه‌كان له ئینستاگرام هه‌ستاوه به دانانی دوو یاریزان و لابردنی دووانه‌ی دیكه، كه له باتی چاڤی زێدانی خستۆته ناوه‌راستی یاریگا و بۆ دڵی به‌رگری پیكن پاوه‌ری لابردووه و سێرجۆ رامۆسی داناوه.
له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌ر ئه‌و پێی وایه دل بۆسكی شایسته‌یه و فێرگسۆنی لابردووه، هه‌رچه‌نده پێكهاته‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام هه‌موو كه‌س ئازاده له‌وه‌ی گۆرانكاری تێدا بكات.