كورد و ئومێدەكانی

ئەو كاتەی بۆریس جۆنسن پارێزگاری شاری لەندەن بوو ، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد . پەیوەندی گەرمی بە سەركردەسیاسیەكانی هەرێمەكەوە هەبوو . بۆ پیشاندانی ئەو موحیبەتەی ، جامانەیەكی كردەسەری و لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا پیاسەی شاری هەولێریان كرد .

وەك دۆستێكی زێدە خۆشەوستی كورد نیشاندرا . بەڵام دواتر‌ كەبووە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەو ئومێدەی كورد لەسەر جامانەكەی سەری بۆریس هەڵیچنیبوو پێچەوانەكەی دەركەوت ، بەتایبەتی لە كاتی ڕێفراندۆمەكەدا پشتی لێیان كرد.

بەپێی پەیوەندیەكانی جۆبایدن لە ڕابردوودا بە سەركردەكانی كوردەوە . جارێكی تر كورد وەك دۆستێكی دێرین هیوای لەسەر هەڵچنیووە .

بەهەمان شێوەی هیواكانی كورد بە بۆریس و پێشتر بە ئال گۆری جێگری كلنتۆنەوە.

ئەم هیوایانە لە تێنەگەیشتنی سیاسی كوردەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ سیاسیەت و پەیوەندی ئەو وڵاتانە كە ئەوان وەك سەركردە لە حكومەتەكانیاندا بەڕێوەی دەبەن .

بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری دەوڵەت بەلایانەوە لەسەرووی هەر پەیوەندیەكەوەیە كە سەرۆكەكان هەیانە .

هونەر تۆفیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا