مەزڵوم كۆبانی: لەمساڵدا ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەولەویەتی ئێمەیە

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی سوپای سوریا دیموكرات رایدەگەیەنێت، بنیاتنانی ئاشتی، بەهێزکردنی دامودەزگا ئیداری، ئابورییەکان، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ساڵی نوێدا ئەولەویەتی ئێمەیە.

مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی سوپای سوریا دیموكرات لە پایامێكدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021 رایگەیاندووە، لەو تەحەدا و قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی جیهان بووەتەوە، من لەسەرەتای ساڵی نوێدا باشترین ئاواتتان پێشکەش دەکەم بۆ تەندروستی و سەقامگیری و سەلامەتی و ئاشتی.

دەشڵێت “بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش، بەهێزکردنی دامەزراوە ئیداری و ئابوورییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەساڵی نوێدا ئەولەویەتی ئێمەیە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی 2020 بەساڵێكی نائاسایی و بێ هیوایی پڕ لە قەیران و ئاریشە و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەرجەم وڵاتان و هەرێمی كوردستانیش ئەژماردەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا