ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد پەسەندكرا

پۆڵەتیك پرێس

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ڤاكسینەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد كە تایبەت بە دژە كۆرۆنا پەسەندكردو لەئێستادا رێگە بەبەكارهێنانی دەدرێت.

ڤاكسینی كۆرۆنای ئۆكسفۆرد كە بەئاسترازینیكا ناسراوە پێشتر لەلایەن زانكۆی ئۆكسفۆردەوە كاری لەسەر كراوە لەئێستاشدا لەسەر داواو پێشنیاری دەزگای پەسەندكردنی بەرهەمی دەرمان لەو وڵاتە رێگە بەبەكارهێنانی دراوە.

حكومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە، لەسەرەتا ڤاكسینەكە بدرێتە ئەو كەسانەی مەترسی توشبوونیان لەسەرە، بەپێی ئەو توێژینەوانەشی لەسەری كراوە دەركەوتووە، ڤاكسینەكە سەلامەتە.

پێشتر بەهۆی دەركەوتنی هەندێك كاریگەری لاوەكی لەسەر بەشێك لەبەكارهێنەرە خۆبەخشەكانییەوە، بۆماوەیەك پەرەپێدانی ڤاكسینەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد راگیرا.

پێشتریش بەریتانیا بۆ سەلامەتی هاوڵاتیانی پەنای بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی فایزەری ئەمریكی بردو ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكەی بۆ بەشێك لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی بەكارهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا