ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەندامانی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە بەمەبەستی دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەمریکا بۆ ئەوەی ببنە براوە و سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکە، پێویستە زۆرترین دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان بەدەست بهێنن کە ژمارەیان ٥٣٥ ئەندامە.

ئەوەش هاتووە، مەرج نیە کاندیدەکان زۆرترین دەنگی گەلی ئەمریکایان بەدەست هێنابێت بۆ ئەوەی ببنە سەرۆکی وڵاتەکە، بەنموونە، پێشتر پێنج سەرۆکی ئەمریکا سەرباری ئەوەی زۆرینەی دەنگی گەلی ئەمریکایان بەدەست نەهێنا کەچی گەیشتنە کۆشکی سپی تەنیا بەهۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان لەوانەش، دۆناڵد ترەمپ و جۆرج بوشی کوڕ.

باس لەوەش کراوە، بەڵام ئەمساڵ ئەم کارە دەستوریە جیاوازە بە تێڕوانین لەوەی ترەمپ دان بە شکستەکەیدا نانێت و بەشێوەیەکی فەرمی پیرۆزبایی لە بایدن و دیموکراتەکان ناکات.

مانگی رابردوو، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تێیدا جۆ بایدن زۆرترین دەنگی گەلی ئەمریکای بەدەستهێنا، بەڵام هەتا ئێستا دۆناڵد ترەمپ پێداگری لەسەر بردنەوەی دەکات و سوورە لەسەر ئەوەی ساختەکاری کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا