لە تورکیا هێرشی پۆلیس بۆ سەر چالاکوانانی ژن بەردەوامە

لە شاری ئیزمیر وڵاتی تورکیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر رێپێوانی ژنان کە لە دژی توندوتیژی سەر  ژنان سازیان کردبوو، لەو چالاکیەدا  ١٦ ژن دەستگیر کران. گروپێک لە ژنانی بەشداری چالاکیەکە بە مەبەستی ئازادکردنی دەستگیرکراوان چالاکی دانیشتنیان دەستپێکرد.

پلاتفۆرمی ژنانی ئیزمیر لە دژی توندوتیژییەکانی سەر ژنان لەو وڵاتەدا، لە شاری ئیزمیر لە ناوچەی ئالسانجاک دەستیان بە رێپێوانێک کرد، بەڵام لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیاوە رێگریان لێکرا و دواتر هێرشیان کرایە سەر.

دوای دروستبوونی ناڕەزایی و قبوڵنەکردنی ئەو رێگریە لە لایەن ژنانەوە، ١٦ ژن لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.

دواتریش بە مەبەستی ئازادکردنی ژنە دەستگیرکراوەکان، بەشداربووانی رێپێوانەکە دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کرد.

نارازییەکانی ژنان لە سەرجەم وڵاتانی دنیادا دژ بە دەسەڵاتی نادادپەروەی بەردەوامی هەیە.

 

هـ . ز

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا