ئەو ژنەی نازناوی تاقانەی پەیکەرسازی پێبەخشرا

 

ئاسۆس ئەحمد قادر ناسراو بە ئاسۆس جاف لە ساڵی ١٩٨٩ لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە منداڵیەوە لە بواری هونەری شانۆ و میوزیک لە گروپی ئەستێرە بەشداربووە لە هەموو چالاکیەکانی خوێندنگاکەیدا.

لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لەسەنتەری چالاکی گەنجان یەکەمین کاری هونەری پەیکەرسازیی دەستپێکردووە.

ئاسۆس جاف دەرچوی کۆلێژی هونەری بەشی شێوەکاری لقی پەیکەرسازییە، ئەو بەشداری زیاتر لە ٤٠ پێشانگای هونەریی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کردووە.

خاوەنی هەشت پرۆژەی هونەری سەرشەقامە. نازناوی  تاقانەی پەیکەرسازی پێبەخشرا، چونکە وەکو خۆی دەڵێت یەکەم ژن بووە کاری لەسەر شەقام نمایشکردووە.

ئامادەکردنی / هاوژین زیبا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا