سیمۆن ئەدۆڵفین ڤێڵ، فەیلەسوف و چالاکوانی سیاسی فەرەنسا بوو.

سیمۆن ئەدۆڵفین ڤێڵ لە 3 ی شوباتی1909  خێزانێکی جوولەکە و دایک و باوکێکی ئاگنۆستیکی لە پاریس لە دایک بووە، کچێکی  لێهاتوو بووە لەتەمەنی دوازدە ساڵی دا شارەزایێکی تەواوی هەبووە لەسەر فەلسەفەی گریکی و دواتر فێری زمانی سانسکریتی بووە تاوەکو بهاگاڤاد-گیتا بخوێنێتەوە بەزمانی ئەسڵی کتێبەکە و لە تەمەنی هەرزەکاریدا لەگەڵ فەیلەسوفە گەورەکان فەلسەفەی خوێندووە.

ڤێڵ فەیلەسوف، میستیک، سۆشیالیست بوو، لەهەمان کاتدا ڕەخنەگرێکی بوێر و نەترس بوو لەبارەی ئەوەی لە یەکێتی سۆڤییەت، نیشتیمانی سۆشیالیزمیدا ڕووی دەدا؛ ئەو لە خێزانێکی جوولەکەبوو، هەروەها ئازارچێژی ڕوانگە دژە-جوولەکەییەکان بوو. دژی شەڕ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەژداری جەنگی ناوەخۆی ئیسپانیای دەکرد.

لەگەڵ ئەوەی  سەرئێشەیەکی تووندی هەبوو و نەخۆش بوو بەڵام هەمیشە بەدوای کاری قورسدا دەگەڕا، کە پێی وابوو ئەوە بەختیارییە. لەگەڵ ئەوەشدا کە خوێندنی تەواوکردبوو، لەگەڵ کرێکارەکان لە کارگە کاری دە کرد، هەمیشەش وەک مارکیسیستێک لە خەمی برسێتی و بێکاری ژیانی کرێکاران دابوو، ڕەتیدەکردەوە ژوورەکەی گەرمبێت و کرێکارەکان ژوورێکی گەرمیان نەبێ، هەمیشە هەستی بە برسێتی و نە بوونی ئەوانی ترکردووە و لە تەمەنی شەش ساڵیدا لەماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕەتیکردۆتەوە شەکر بەکاربهێنێ بۆ خواردن چوونکە زانیبووی سەربازانی هێڵی پێشەوەی جەنگ خواردنی پێویستیان نەبووە، و لە تەمەنی دەساڵیەوە لایەنگری کرێکارانبووە.

سیمۆن ئەدۆڵفین ڤێڵ پاڵپشتی سەربەخۆیی و ئازادی ڕادەربڕینی تاکەکان بووە و لەبارە ئازادییەوە لە کتێبی Oppression and Liberty دەڵێ ئازادیی ڕاستەقینە ” لەرێگەی پەیوەندی نێوان حەز و بەدیهاتنەکەی پێناسە ناکرێت، بەڵکو لە رێی پەیوەندی نێوان  هزرو کرداەوە دەبێت.”

ڤێڵ لە تەمەنی 34ساڵیدا تووشی تایێکی بەرز دەبێ و تووشی سیل  tuberculosisدەبێ و دەمرێت.

https://aeon.co/essays/why-simone-weil-is-the-patron-saint-of-anomalous-persons

https://instagram.com/galan_z?igshid=1dbfvvwz41exu

ورگێرانی / گەلان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا