وتەبێژی كازمی دەستی لە كاركێشایەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست لە كاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی مستەفا كازمی كرد.

دوای ئاراستەكردنی نامەی دەست لە كاركێشانەوەكەی مەلا تەڵال لە تویتێكدا نووسیویەتی، “ئەركێكی وردو هەستیارم پێ درابوو لەلایەن پیاوێكی نیشتیمانپەروەر كە هەوڵیدەدا پڕۆژەیەكی سەركەوتوو بەهاوكاری تیمێكی بوێرو دڵسۆز ئەنجام بدات، بەڵام من ڕام جیاوازبوو”.

دەشڵێت، “بەردەوام دەبم لە خزمەتكردنی وڵاتەكەم بەڵام لە پێگەو بوارێكی دیكەدا”.

كاتی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیران، مستەفا كازمی راگەیاندكاری عێراقی ئەحمەد مەلا تەڵالی وەك وتەبێژی فەرمی خۆی دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا