كۆمپانیای ئەمازۆن داوای سڕینەوەی ئەپی تیكتۆك لە كارمەندەكانی دەكات

پۆلەتیك پرێس
كۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریكی لە پێناو پاراستنی ئاسایشی كۆمپانیاكەدا داوای لە كارمەندەكانی كردووە ئاپی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك لەناو مۆبایل و ئامێرە زیرەكاكانیان بسڕنەوە.
رۆژنامەنی نیۆرك تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە كۆمپانیای ئەمازۆن لە رێگەی ناردنی ئیمەیلێكەوە داوای لە كارمەندەكانی كردووە ئاپی تیكتۆك لەو مۆبایلانەیاندا بسڕنەوە كە ئیمەیلی تایبەتی كۆمپانیاكەی تێدا كارایە.


رۆژنامەكەی كۆپیەكی ئەو پەیامەی كۆمپانیاكەی بەدەست گەیشتووە كە بۆ كارمەندەكانی ناردووە و تێیدا هاتووە” بەهۆكاری ئاسایش، لەمەولا هەبونی ئاپی تیكتۆك لەناو ئەو ئامێرانەدا رێگەپێدراو نیە كە ئەژماری ئیمەیلی یاتبەت بە كارەكانتانی تێیدا كراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە كۆمپانیاكە بە كارمەندەكانی راگەیاندووە، تاوەكو ئەپی تیكتۆك لە مۆبایلەكان نەیسڕنەوە ئەواناتوانن دەستیان بە ئیمەلەكانیان بگات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا