ئۆڵۆمپی عێراق سڕ كرا و هەڵبژاردن هەڵوەشایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لیژنەی ئۆڵۆمپی نێو دەوڵەتی بە نووسراوی ڕەسمی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی ئاگادار كردەوە لە هەڵپەساردنی سەرجەم چالاكییەكانی و هەڵوەشاندنەوە و داننەنان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئۆڵۆمپی كە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

لیژنەی ئۆڵۆمپی نێو دەوڵەتی بە پاساوی بوونی چەندان پێشێلكاری یاسایی لە هەڵبژاردنەكاندا ڕەتی كردەوە دان بە ئەنجامەكانی دا بنێت بە تایبەت سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرمەد عەبدول ئیلا كە خۆی چەندان مەلەفی گەندەڵی و ئابڕووچوونی سێكسی لە سەرە.

قوڕئان خواردن بۆ دەنگدان بە ڕەعەد حەمودی

هەروەك لیژنەی ئۆڵۆمپی نێو دەوڵەتی ئاگاداری لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی كردۆتەوە كە بوونی چەند ناوێك لە نێو دەنگدەراندا كە كێشەی یاساییان هەیە و دەنگیان داوە پێشێلكارییەكی ترە كە بە هیچ جۆرێك قبوڵ ناكرێت هەر بۆیە تەواوی پڕۆسەكەیان ڕەت كردۆتەوە و لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقیشیان سڕ كرد.

كۆبوونەوە لە ماڵی ڕەعەد حەمودی

جێی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ ئەوە بكەین كە ئێمە لە Politic Sport هەر پاش پڕۆسەكە بە چەند خولەكێك گومانمانی خۆمانمان بە هەواڵێك لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە و پەیوەندیشمان بەو كوردانەوە كرد كە بەشدارییان كردووە تەنها یەك كەسیان وەڵامی تەلەفۆنیان داینەوە ئەویش كۆمەڵێك پاساوی هێنایەوە كە هیچی ڕاست نەبوو دەرئەنجامەكەشی ئەوە بوو ئەمڕۆ ئۆڵۆمپی نێو دەوڵەتی سەرجەمی پڕۆسەكەی وەستاند و ڕەتی كردەوە دان بە نوێنەرایەتی نوێی ئۆڵۆمپی عێراق دا بنێت.

ئاگادارنامەكەی ئۆڵۆمپی نێو دەوڵەتی

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا