گواردیۆلا پێشنياری گه‌وره‌ ده‌كات

پۆله‌تیك سپۆرت

پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی داوایه‌كی تایبه‌ت له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ده‌كات، كه‌ داوای کەمکردنەوەی ژمارەی یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ ده‌كات، تا زیاتر خوله‌كه‌ به‌هێزتر بێت و بینه‌ری زیاتر بۆخۆی راكێشێت.

ماوه‌یه‌كه‌ یانە گەورەکان سەرقاڵن بە ڕێکخستنی خولێکی گەورەی ئەوروپی لەژێر ناوی (سوپەر لیگ)و ده‌یانه‌وێت له‌وێدا یانه‌ گه‌وره‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ فیفا به‌و خوله‌ رازی نین و كێشه‌یان بۆ دروستكردون، به‌ڵام گواردیۆلا پێشناری بۆ بەڕێوبەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا كردووه‌ بەوهۆیەوە کێبڕکێی خولە ناوخۆییەکان بەهێز بكه‌ن و بیر له‌ خولی تازه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.

لەوبارەیەوە گورادیۆلا ڕایگەیاند:
له‌ كاتێكدا ناتوانرێت دەستبەرداری خولە ناوخۆییەکان بن، پێویستە لە ڕێگای کەمکردنەوەی ڕێژەی یانە بەشدارەکانەوە خولی ناوخۆی وڵاتان بەهێزتر بکرێن، به‌تایبه‌تی بەهێزکردنی خولی نایابی ئینگلیزی و ئه‌وانی دیكه‌، هەروەها پیپ زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت:

لە بەرامبەر سازکردنی خول و پاڵەوانێتی دیکەدا ناچارین ئاستی خولەکان بەرزبکەینەوە، تا خولی دیكه‌ له‌ دایك‌بێت و پێویسته‌ وڵاتان ئه‌م پێشنیاره‌ به‌باشی بیر لێبكه‌نه‌وه‌.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک