باشترینەكانی ئەوروپا زۆربەیان ئەڵمانن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لیژنەی پێشبڕكێ‌ و خەڵاتەكانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی كیشوەری ئەوروپا ناسراو بە یوێفا UEFA لیستی باشترینەكانی وەرزی بە كۆتا هاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی بڵاو كردەوە كە تیایدا ئەمساڵ پشكی شێر بۆ یاریزانان و ڕاهێنەرانی ئەڵمانی و بە تایبەتیش یانەی بایرن میونخی پاڵەوانی 3 نازناوی وەرزی ئەوروپایە كە ئەوانیش (بۆندزلیگا و جامی پوكاڵی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا) یە.

باشترینی ئەوروپان بێ‌ ڕكابەر

لە لیستەكەدا باشترینەكان دەست نیشان كراون لە سەر ئاستی ڕاهێنەران و یاریزانان لە سەرجەم هێڵەكان كە تیایدا بێگومان پشكی شێر بەر وڵاتی ئەڵمانیا دەكەوێت بە تایبەت لە سەر ئاستی ڕاهێنەران لە 10 ڕاهێنەر 4 ڕاهێنەری سەرەكی نێو كێبڕكێكە ئەڵمانین كە ئەوانیش هەریەك لە:

1/ هانز دیتەر فلیك/ بایرن میونخ
2/ جولیان نەگریزمان/ لایبزیج
3/ یۆرگن كڵۆپ/ لیڤەرپول
4/ تۆماس تۆخێل/ پاریس سانت جێرمان

لە سەر ئاستی یاریزانانیش 3 باشترین یاریزان دوانیان یاریزانی بایرن میونخ و یەكێكیش بەڵجیكی كە ئەوانیش هەریەك لە:

1/ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی – پۆڵەندا/ بایرن میونخ
2/ مانوێل نۆیەر – ئەڵمانیا/ بایرن میونخ
3/ كیڤن دی بڕۆین – بەڵجیكا/ مان سیتی

لە سەر ئاستی پێكهاتەی باشترینەكانیش پشكی شێر بەر یاریزانانی بایرن میونخ كەوت كە لە 12 یاریزانەكە 7 یاریزانیان لە بایرن یاری دەكەن پێكهاتەكەی یوێفاش بەم شێوەیەیە:

گۆڵچی:
نۆیەر (بایرن) – ئۆبلاك (ئەتڵەتیكۆ) – ناڤاس (پاریس سانت جێرمان)

بەرگریكاران:
كیمیچ و داڤیز و ئالابا (بایرن میونخ)

نێوەندكاران:
تۆماس مۆلەر و تیاگۆ ئالكانتارا (بایرن میونخ) – كیڤن دی بڕۆین (مان سیتی)

هێرشبەران:
ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی (بایرن میونخ) – نەیمار داسێلڤا و كیلیان ئیمباپێ‌ (پاریس سانت جێرمان)

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا