میدیای ئەڵمانیا كەوتە گیانی لۆوف

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی لە دوا بڵاو كراوەی خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا دۆڕاندنی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ماتەدۆرەكەی ئیسپانیای بە دۆڕاندنی یارییەكی دۆستانە ناوزەند كرد و بڕوای تەواوی خۆی بە یواكیم لۆوفی ڕاهێنەر دووپات كردەوە تا كۆتایی یۆرۆی 2020 كە لە مانگی 6 ی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت واتا 7 مانگی تر.

بەیانی ئەمڕۆ تەواوی میدیای نووسراوی ئەڵمانیا لە سەرو هەموویانەوە بێڵد و شپۆرت بێڵد كەوتنە گیانی یواكیم لۆوفی ڕاهێنەر و بە پیاوی ماوەی داهاتوویان نەزانی بۆ هەڵبژاردەكە هەر بۆیە سەرجەم میدیای ئەو وڵاتە زەبەلاحە لە بارەی حاڵی هەڵبژاردەكە بەرامبەر بە ئیسپانیا و پێشتریش ئۆكرانیا و سویسرا ڕەخنەی توندیان ئاراستەی ئەو ڕاهێنەرە كرد و پشت بەستوو بە لێدوانێكی كۆنی 8 مانگ لەمەوبەری ئۆلیڤەر بێرهۆفی بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەكە كە وت بووی: (ئایا كاتی گۆڕانی لۆوف نەهاتووە) سەرجەم میدیای نووسراو و بینراوی ئەو وڵاتە هەمان پرسیاریان ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا كرد كە ئاخۆ ئیتر بەس نییە و كاتی گۆڕینی لۆوف نەهاتووە.

ئایا كاتی گۆڕانی لۆوف نەهاتووە

لە بەرامبەردا جارێكی تر یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دۆڕاندنەكەی بە یارییەكی دۆستانە ناوزەند كردەوە، بەڵام ئەمجارە ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە دوای یۆرۆ گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە داهاتووی ڕاهێنەرەكەیان.

لای خۆشییەوە یواكیم لۆوف پاڵەوانی مۆندیالی 2014 و جامی كیشوەرەكانی 2017 هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: (ئێمە كارمان بۆ پڕۆژەیەكی نوێی لاوان كرد، بەڵام لەو یارییەی ئیسپانیادا زۆر شتی خراپمان بینی كە دەشێت كاری لە سەر بكەین تا باشتر بە دەربكەوینەوە ڕاستە پاڵەوانێتییەكە دۆستانەیە، بەڵام هیچ كام لە هەڵبژاردەكان بە ئاسانی نەیانگرت بوو بە ئێمەشەوە، بۆیە هەڵەكان زۆرن و كاتی ئەوەیە چاوێك بە بڕیاری دوورخستنەوەی مۆلەر و بوایتنگ و هۆمێڵز بخشێنینەوە دەشێت لە داهاتوودا جارێكی تر هەموو شتێك ڕێك بكەینەوە).

جێی خۆیەتی جارێكی تر ئاماژە بۆ ئەو ئەنجامە مێژووییە بكرێتەوە كە 89 ساڵ لەمەوبەر لە بەرامبەر ئەڵمانیا سویسرا تۆماری كردووە له 1931 دا كاتێك بە ئەنجامی 6 – 0 بردنەوەی بەرامبەر تۆمار كرد بوو ئەو هەڵبژاردەیە جارێكی تر لە ساڵی 2020 بە هەمان ئەنجام دۆڕایەوە هەردوو یارییەكەش یاری دۆستانە بوون ئەگەر چی ئەمەی 2020 لە چوارچێوەی پاڵەوانێتییەكدا ناوزەند كراوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا