رۆحانی: پشتبەستنمان بەداهاتی نەوتی كەمكردوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، گۆڕانێكی گەورە لەئابوری ئێران رویداوە بەجۆرێك 10% پشت بەستن بەداهاتی نەوتیان كەمكردوەتەوە لەبری ئەوە زیاتر بەرەو سەرچاوەی نا نەوتی هەنگاو دەنێن.

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاشكرایكردووە، چەندین ساڵ بوو ئێران تەنها پشتی بە داهاتی نەوت بەستبوو، بەڵام ئێستا گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە و بەرێژەی 10% پشت بەستن بەنەوتی كەمكردوەتەوە.

وتیشی، “ئێستا لەبری نەوت پشت بەسەرچاوەی دیكەی نا نەوتیش دەبەستین”.

رۆحانی باسی لەوەكرد، ئێستا وڵاتەكەی لەسەر داهاتی نا نەوتی دەژی، لەو رووەشەوە دەستی بە پشت بەستن بە كەرتە ئابورییە نانەوتییەكان كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە ئەمریكا بەچەند قۆناغێك سزای ئابوری توندی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، تەنانەت هۆشداریشی داوەتە ئەو وڵاتانەی پێشتر مامەڵەیان لەگەڵ كاڵاو بەرهەمی نەوتی ئێرانیدا دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا