پۆڵەتیک پرێس
جێنیفەر لۆرێنس ئەستێرەی دیاری هۆڵیود رایگەیاند، وەک لایەنگرێکی حزبی کۆماری گەورە بووە بەڵام لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بووەتە سەرۆکی ئەمریکا رای سیاسی گۆڕاوە.
جێنیفەر لۆرێنس بە رادیۆی ” Absolutely Not”ی راگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمریکا دەنگ دەدات بە جۆ بایدن کاندیدی حزبی دیموکراتی و کامالا هاریسی جێگری و دەشڵێت: ترەمپ بەردەوام دەبێت لەوەی خۆی و بەرژەوەندییەکانی پێش ئاشتی و خۆشگوزەرانی ئەمریکا بخات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ نوێنەرایەتی بەهای من ناکات وەک ئەمریکییەک لەوەش گرنگتر وەک مرۆڤێک.
جێنیفەر لۆرێنس یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی سینەمای هۆڵیود و لە چەندین فیلمدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە، هاوکات، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە لەوانە: خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ژنە ئەکتەری ساڵی ٢٠١٣ لە رۆڵگێڕانی لە فیلمی Silver Linings Playbook.