كالچیۆ بە كلاسیكۆیەك بە كۆتا دێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی نوێی 7 ی كالچیۆ سیریا A ی وڵاتی ئیتاڵیا لە ئەمشەو هەینییەوە دەست پێ‌ دەكاتەوە و شەوی دووشەممەی داهاتوو بە لوتكەیەكی ئاگرین بە كۆتا دێت كە وەك كلاسیكۆ دەبێت لە نێوان هەردوو یانەكانی میلانی پێشەنگی خولەكە و یانەی گورگەكانی ڕۆما یارییەكەش گرنگی بۆ میلان ئەوە دەبێت كە ئەگەر هات و بردنەوەی تۆمار كرد ئەوا 5 بردنەوەی لە سەر یەك دەبێت لە خولەكەدا و پێشەنگی لە 15 خاڵ توند دەكات ئەگەر ڕۆماش بدرییەوە ئەوا دۆخەكە هەمووی ئاوەژوور دەبێتەوە و گڕ لە كالچیۆ بەردەداتەوە.

لە تەواوی هەفتەكەشدا چەند یارییەك بەڕێوە دەچێت كە ناكرێت هیچی بە وێنەی ئەو یارییە بێت ئەگەر چی سەرجەمیان گرنگی خۆیان هەیە لە پێناو دەستەبەر كردنی 3 خاڵی هەفتەكە، بەڵام بە وێنەی ئەوەی لە لالیگای ئیسپانیا دەگوزەرێت لە كالچیۆش ئەو یارییە گرنگ و ئاگرینە.

لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمشەو هەینی
ساسۆلۆ X تۆرینۆ
ئەتەڵانتا X سامبادۆریا
جەنەوا X ئینتەر
لاسیۆ X بۆلۆنیا

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
كالیاری X كرۆتۆنی
پارما X سبیزیا
بینفینتۆ X ناپۆلی
فیرۆنتینا X ئۆدینێزی
یۆڤنتۆس X هیلاس فیرۆنا

شەوی دووشەممەی داهاتوو
میلان X ڕۆما                          سەعات 9.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا