دێربی سوڵتانی بە كۆتا هات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا كۆتایی بە یاری دێربی شاری میلانۆ هات لە نێوان هەردوو یانەكانی ئینتەر میلانۆ و AC میلانی میوان و هاوشار و ڕكابەری ئەزەلی.

یارییەكە لوتكەی یارییەكانی كالچیۆ بوو لە نێوان هەردوو یانەدا كە تیایدا ئینتەر هیوای وابوو پێشەنگی بگرێت میلانیش چاوی لە ئەنجامەكەی ئەتەڵانتا بوو كە ناپۆلی بەرامبەری تۆماری كرد هەر بۆیە لە چركە ساتی فیكەی دەست پێكەوە هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێ‌ كرد لەو نێوەندەشدا میلان ئەسپی خۆی فڕاند بەوەی توانی گۆڵی یەكەم لە لایەن سوڵتانی سوێدییەكان ئیبراهیمۆڤیچەوە تۆمار بكات هەر ئەو یاریزانە خۆشی دواتر توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەكەی تۆمار بكات لە خولەكی 29 دا ڕۆمێلۆ لۆكاكۆ بە گۆڵێك وەڵامی سوڵتانی دایەوە و گێمی یەكەم بەو ئەنجامە 2 – 1 بە كۆتا هات لە بەرژەوەندی سورپۆشەكانی شاری میلانۆ.

گێمی دووەم گەرم و پڕ ململانێ‌ بوو لە نێوان هەردوو یانەدا هەوڵەكانیان بە مەبەستی تۆمار كردنی گۆڵ زۆر بوو، بەڵام نە ئینتەر توانی یارییەكە بگەڕێنێتەوە خاڵی یەكسانی نە میلانیش توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمار بكات هەر بۆیە ئەنجامی كۆتایی هەمان ئەنجامی گێمی یەكەم بوو بەمەش میلان هاوبەشی لەگەڵ ئەتەڵانتاش بە كۆتا هێنا و بە تەنها و بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە 4 یاری و 4 بردنەوە لە پێشەنگی كالچیۆدایە.

دێربی میلانۆ
ئینتەر 1 X میلان 2

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا