كا عەلی كریستیانۆ هات ئاگات لێیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بەو تاكە گۆڵەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئەندۆرا تۆماری كرد دۆن كریستیانۆ مووشەكی مادێرا كاپتنی هەڵبژاردەی پرتوگال توانی ژمارەی گۆڵە نێو دەوڵەتییەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی میللی وڵاتەكەی بكاتە 102 گۆڵ لەوەتەی لە ساڵی 2003 وە درێسی هەڵبژاردە لاتینییەكەی پۆشیوە و لە یۆرۆی 2004 یەكەم گۆڵی خۆی بە درێسەكەیەوە تۆمار كرد تا شەوی ڕابردوو كە 101 گۆڵی تری خستە سەر ئەو گۆڵە.

عەلی دایی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران

كریستیانۆ دۆس سانتۆس ئەفێرۆ ئەستێرەی ناوازەی هێڵی هێرشبەری جیهانی تۆپی پێ‌ ئەو یاریزانەی تا تەمەنی هەڵبكشێت بە وێنەی لیرەی ڕەشادی نرخی بەرزتر دەبێتەوە و بە وێنەی مەی خۆشتر و بەچێژتر دەبێت ئەو یاریزانەی سەرەڕای پێكانیشی لەگەڵ یۆڤی توانی شەوی ڕابردوو لە نیوەی یارییەكەوە بەشداری بكات و لە خولەكی 85 توانی گۆڵی 6 ی پرتوگال تۆمار بكات كە ژمارە 102 خۆشی بوو بەو پێیەش كریس ئیدی 7 گۆڵی ماوە تۆماری بكات تا ژمارەی گۆڵەكانی عەلی دایی ئێرانی هاوتا بكاتەوە كە ئەمی دواتر لە ماوەی یاری كردنی بە درێسی هەڵبژاردەی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە توانی بووی لە 149 یاری لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 2006 واتا بە 13 ساڵ ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بكات كە 109 گۆڵە خۆی وەك هێرشبەری فیفا ناوزەند كرد لە ئێستاشدا دۆن كریس بە ئەنجامدانی 168 یاری لەگەڵ لاتینۆس توانیویەتی 102 گۆڵیان تۆمار بكات خوا گەورەیە بۆ 7 گۆڵەكەی تریش هاكا ئەوانەشی لەم ماوەیەی داهاتوودا تۆمار كرد و ئیتر ئەو ژمارەیەشی لە كاك عەلی دراوسێمان وەرگرت و كردی بە ناوی خۆیەوە و هەر بەردەوامیش دەبێت لە یاری كردن بە هۆی ئەو جەستە وەرزشییەوە كە هەیەتی دەتوانێت زۆر زیاتریش لەو ژمارەیە تۆمار بكات.

ئاوڕێك بۆ كاك عەلی دایی

ماوەتەوە بڵێین لە ئێستادا سەرەڕای ئەوەی تەمەنی لە 36 ساڵی نزیك دەبێتەوە، بەڵام دۆن كریستیانۆ بازاڕی گەرمە لە هەر سێ‌ بوارەكەدا چ لە ماركێتین براندێكی مەزن و گران بەهایە چ لە سەر ئاستی یاری كردن و گۆڵ تۆمار كردن ناوازەیە و كەم یاریزانە هەیە وەك ئەو بن هەروەك لە سەر ئاستی ویستیش ئەو یاریزانە ویستێكی زۆری یانەكانی لە سەرە لە ئێستاشدا یانەی پاریس سان جێرمان لە سەر هێڵە بە گەرمی بۆ گواستنەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بایرنیش ژێر بە ژێر جار جارێك باسێكی لێوە دەكات دایڤید بێكهام یش گفتی لێ‌ وەرگرتووە وەرزێك یاری بۆ بكات لە یانەكەی ئینتەر میامی بەرامبەر بە بەڵێنێكی بێكهام كە ڕۆڵێكی بۆ دەستەبەر بكات لە یەكێك لە فیلمەكانی ئەستێرەی ناوازە و جیهانی هۆڵیوود تۆم كروس دا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا