ئیسكۆ چی لە سەر زیزۆ وتووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیسكۆ ئاراندێز یاریزانی هێڵی نێوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە كاتی بەڕێوەچوونی كلاسیكۆی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو گاڵتەی بە هەندێك بڕیاری ڕاهێنەرەكەی هاتووە و بە ئاشكرا باسی كردووە بۆ هاوڕێكانی.

ئاژانسی RMC بڵاوی كردەوە كە یاریزانانی ڕیاڵ زۆر پێكەنیون لە سەر كورسییەكانی یەدەگی یانەكە لە كاتی بەڕێوەچوونی كلاسیكۆ كاتێك ئیسكۆ قسەی بۆ كردوون و دەردە دڵی كردووە بۆ مارسیلۆ و مۆدریچ و یۆڤیچ هەر بۆیە سوودی لە بابەتێكی كەناڵیMovistar وەرگرتووە كە قسەكانی ئاراندێزی بڵاو كردۆتەوە تیایدا ناوبراو بە هاوڕێكانی ڕاگەیاندووە كە زیدان زۆر سەیر مامەڵەی لەگەڵ دەكات كاتێك دەیەوێت یاری پێ‌ بكات ئەوا لە خولەكی 80 پێی دەڵێت خۆت ئامادە بكە لە كاتێكدا كە بە سەرەكی یاری پێ‌ دەكات یان لە نێوان دوو گێمەكە جێگۆڕكێی پێ‌ دەكات یاخود لە خولەكی 50 یان 60 گۆڕانكاری پێ‌ دەكات.

لە كۆتاییشدا RMC بڵاوی كردۆتەوە: هەریەك لە مارسیلۆ و مۆدریچ پێكەنیون بە قسەكانی ئیسكۆی تووڕە لە دۆخی خۆی لەگەڵ ڕاهێنەرە فەڕەنسییەكەی، بەڵام یۆڤیچ كە خۆی دۆخی لە ئیسكۆ خراپ ترە بە هیچ جۆرێك بەشداری نەكردووە و تەنها و تەنها خۆی بە مۆبایلەكەیەوە سەرقاڵ كردووە.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک