فۆتساڵی دوكان بۆ هەڵبژاردەی عێراق

پۆڵەتیك: سپۆڕت

یانەی وەرزشی دوكان كە یەكێكە لەو یانانەی لە چەند یاری و لە چەند بوارێكدا تیپی هەیە و بەشداری ئەكتیڤانەی هەبووە لە پاڵەوانێتییەكانی پێشووی كوردستان چ وەك تیپەكانی پیاوان یان تیپەكانی خانمان بە تایبەتیش چەند ساڵێكە ناوی تیپی فۆتساڵی خانمانی ئەو شارۆچكە گەشت و گوزارە دەبیسترێت لە نێوەندی وەرزشی كوردستاندا ئەمڕۆش پێگەی ڕەسمی یانەكە هەواڵی ئەوەی بڵاو كردۆتەوە كە ڕاهێنەری تیپی فۆتساڵ و 7 یاریزانان بانگهێشت كراون بۆ شاری هەولێر بە مەبەستی تاقی كردن لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراقدا بۆ فۆتساڵی خانمان.

تانیا ئەحمەد/ ڕاهێنەری فۆتساڵی خانمانی دوكان

ئەمەش دەقی بڵاو كراوەكەی ئەو یانەیەیە:

لە سەر بانگهێشتی ستافی هەڵبژاردەی عێراق کە سەر بە یەکێتی تۆپی پێی عێراقە (٧)یایزان و راهینەری یانەکەمان و راهێنەرمان (تانیا ئەحمەد) بانگهێشت کران بۆ پەیوەندی کردن بە کەمپی مەشق و ڕاهینانی هەڵبژاردەكە لە شاری هەولێر کە مەبەست لێی بەشداری کردنیانە لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا کە وڵاتانی (عیراق/ کویت/ قەتەر/ ئیماراتی یەكگرتوو/ سعودیە) بەشدارن کە بەم نزیکانە دەکرێتەوە.

هەر بۆ روونکردنەوەش هۆکاری بەشداری نەکردنی ئێمە وەك یانەی دوكان لە خولی کوردستان وەک لە پێشوودا ڕوونمان کردەوە تێکەڵ کردنی هەموو تیپەکان بوو بە بێ گوێدانە بەهاو پلەی ئەو یانەیە کە بە هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆر گەیشتۆتە نایاب.

پێكهاتەی فۆتساڵی خانمانی دوكان

ئێمەش وەك یانەكەی خۆمان بە هیلاك بوون و ماندوو بوون گەیشتینە پلەی نایاب پێمان باشە لە خولی عیراقی یاری بکەین و پاشەکشەی ئێمە لە خولی کوردستانی هیچ پەیوەندییەکی نییە بە خولی فیرگەکان کە لە شاری دەربەندیخان کرایەوە و پلەی دووەممان بە دەستهێنا بەڵکو پێش ئەوە ئێمە وەک یانە بڕیارمان دابوو ئەگەر بەو شێوە تێکەڵاوییە پاڵەوانێتییەکە بکریت پاشەکشە دەکەین هەر بۆ زانیاریش ئەگەر بێت و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یانە پلە دوو و پلە سێ لە کوڕان تێکەڵ بکات هەمان هەڵوێستمان دەبێت و پاشەکشە دەکەین لە خولی کوردستان و تەنها بەشداری خولی عێراقی دەکەین.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی دوكان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا