بەسپۆنسەری بنزیمە ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا

ئەم بابەتە 79 جار بینراوە

لەدەست پێکی هەفتەی ٢٧ی خولی لا لیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی ئێڵچی کرد .

هەرچەندە لەسەر کاغەزی سپی ئەرکی شاهانەکان ئاسان بوو بەڵام نزیکبوو ئەم ئاسانییە مەدریدیەکان دووچاری شکستێکی کت و پڕ بکات ، سەرەتای کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید لە جیاکاری پێکهاتەکەی زێدان بەدیارکەوت کاتێک پێکهاتەیەکی جیاوازی بەشداری پێ کرد .

ریاڵ مەدرید لە تایمی یەکەم کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کردبوو بەڵام نەیتوانی ئەو تایمە بگاتە گۆڵی میوان و یاریەکە بەخاوێنی مایەوە ، تایمی دووەم یاریە ئاساییەکە گۆردرا بۆ یاریەکی دراماتیکی کاتێک دانی کاڵفۆ بێ گوێدانە گەڕانەوەی ڕامۆس لە خوولەکی ٦١ ئێڵچی پێش خست ، حەوت خوولەک پاش گۆڵەکە بنزیمە گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و یاریەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا .

نزیکبوو یاریەکە بەم ئەنجامە بگاتە پایان بەڵام دووبارە بنزیمە دەستی کردەوە بەخوێندن و وەک یاری دێربی توانی لە کۆتا خولەکەکاندا سێ خاڵی گرنگ بخاتە سەر خاڵەکانی شاهانە و بەردەوام بێت لە ڕاوەدوونانی ئە.مەدرید و بارسەلۆنا .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک