لیڤەرپول داوای لێكۆڵینەوە دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی لیڤەرپول ڕیدز پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی پریمەرلیگ داوا لە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەكات لێكۆڵینەوە لە دوو دیمەن بكات كە لە ڕێی VAR وە كێشەیان بۆ یانەكە دروست كرد و لە بردنەوە بێ‌ بەشیان كرد.

پاش نیوەڕۆی دوێنێ‌ شەممە لە لوتكەی یارییەكانی خولی پریمەرلیگ دا دێربی شاری لیڤەرپول لە نێوان ئیڤەرتۆن و لیڤەرپولی میوانی بەڕێوەچوو تیایدا و پاش نماییش كردنی بەرزترین ئاست یارییەكە بە یەكسانی و بە 2 – 2 بە كۆتا هات كە یەكێك بوو لە مەزنترین و ناوازەترین یاری كە بەڕێوەچوو بێت، بەڵام لیڤەر گۆڵی بردنەوەی تۆمار كرد لە كۆتایی یارییەكەدا دواتر داوەری یارییەكە گەڕایەوە بۆ سیستەمی ڤیدیۆیی VAR و گۆڵەكەی ڕەت كردەوە.

یانەی لیڤەرپول داوای لێكۆڵینەوە دەكات بۆ دوو سات یەكەمیان ساتی لێدانە توندەكەی جۆردان بیكفۆرد بوو لە ناوچەی سزا بەرامبەر بە ڤیجیل ڤاندەیك و دووەمیش گۆڵەكەی هیندرسۆن بوو كە لیڤەرپول وای دەبینێت كە بە هیچ جۆرێك سادیۆ مانی لە ئۆفساید دا نەبووە، بەڵام VAR بە داوەری كرد بە ئۆفساید.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا