ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق قاچاخچێتییەکی ”سەیروسەمەرە” ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکران کە ماددەی کریستاڵیان لەناو توێکڵێ گوێزدا شاردووەتەوە.

رۆژی هەینی (29-3-2024)، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک تۆمەتبار لە بەسڕە دەستگیکراون کە کاری قاخاچیەتیی مادەی هۆشبەریان بە شێوەیەکی ”سەیروسەمەرە” ئەنجامداوە.

بەگوێرە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، مەفرەزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان 11 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە مادەی هۆشبەریان لەناو ‘توێکڵی گوێز’ شاردووەتەوە و قاچاخچییەتیان پێوەکردووە.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، “سەرەتا مەفرەزەکان تۆمەتبارێکیان لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکردووە و دواتر تەواوی ئەندامانی باندەکە دەستگیرکراون”.

ئاشکراشیکردووە، بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستیبەسەردا گیراوە کە لەناو گوێزدا شاردرابوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا