وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەدا نەهاتبوو دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی 28 ی ئەم مانگەدا نەهاتبوو، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری دڵنیایی دەدات لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنج شەممە 28-3-2024 وەزارەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، بەڵام هەریەك لە وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و هەر سێ سەرۆكایەتییەكە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوباتدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا