پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی، وڵاتەکەی سوپاسی هەوڵەکانی قەتەر دەکات، لەبارەی ئەفغانستانەوە و هەروەها وتی، پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و قەتەر زۆر بە نرخن.
ئەو وەزیرە لە تویتێکدا وتی، ئەمرۆ لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە بارودۆخی ئەفغانستان، هەروەها ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی قەتەربەردەوام و بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان.
لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نێد پرایس ڕایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد عەبدولڕحمان ئەلسانی، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بارودۆخی ئەفغانستان.
برایس لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بلینکن سوپاسی قەتەری کردووە لەبەر ئەو هاوبەشیە بەهێزەی نێوانیان، بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.