وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتیی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندە کە دەکاتە رێککەوتی 31ـی ئادار، حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات/2 ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، لیژنەکانی دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی هەرێم تەواوی رێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەیان تەواوکردووە و لەماوەی 24 کاتژمێردا لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

رۆژی چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت و لیستی مووچەی مانگی ئادار بۆ بەغدا نێردراوە و ”لەکاتی گەیشتنی پارەکە، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت”.

کۆتاجار کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و دەستی بە دابەشکردنی مووچەکرد، رۆژی 2ـی شوباتی 2024 بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا