ژنە كوردێك دەبێتە كاندید بۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ژنێكی كوردی بە ناوی هێرۆ مستەفا بۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر كاندیدكرد.

كۆشكی سپی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێرۆ مستەفا تەمەنی 50 ساڵە و لەدایكبووی شاری هەولێرە، بەكالۆریۆسی لە كۆلێژی خزمەتی سیاسەتی دەرەوە لە زانكۆی جۆرج تاون بەدەستهێناوە و لە زانكۆی پریستن بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە، بە زمانەكانی ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی و هندی و بولگاری و پرتوگالی دەتوانێت قسە بكات.

هێرۆ مستەفا كە لەلایەن بایدن-ەوە بە باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر كاندیدكراوە، لە تەمەنی دوو ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی عێراقی بەجێهێشتووە و دوو ساڵ لە ئێران ژیاون، دواتر لە ساڵی 1976 گەیشتوونەتە ئەمریكا و داوای مافی پەنابەرییان كردووە.

لە ساڵی 2021 یش، لەلایەن دامەزراوەی كارنیگی وەك یەكێك لە سەركەوتووترین پەنابەران لە ئەمریكا خەڵاتكراوە، پێشتریش باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە بولگاریا و راوێژكار بووە لە باڵیۆزخانەی نیودلهی و لە نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باشور و ناوەڕاستی ئاسیا كاریكردووە، هەروەها لە كاروباری ئەفغانستان و ئێران و ئیسرائیل و فەڵەستین و لوبنانیش كاریكردووە، پێویستیشە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە كاندیدكردنی بۆ ئەو پۆستە پەسەندبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا