پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ لە شوێنەکەیدا و نه‌بونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی شاری ئه‌وین لە ناو ئه‌وین سیتی دادەخات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (2024.3.28) قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی هه‌بونی سێ مێرمنداڵ له شوێنه‌كه‌یدا كە تەمەنی یاساییان بۆ سەردانی هۆڵه‌كانی بلیارد نییە، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵی بلیاردی ئاری ئه‌وین دادەخات و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.
بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەن شوێنەکە رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکات بۆ شوێنەکەی بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە
هەروەها راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌كردوه، یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی هۆڵی بلیاردی شری ئه‌وین، نه‌بونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و پیشه‌یی و نه‌بونی ناسنامه‌ی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانییه‌تی.