نێچیرڤان بارزانی: دەبێت دادگا و دادوەران شكۆی سەربەخۆی خۆیان بپارێزن

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دەبێت دادگا و دادوەران شكۆی سەربەخۆی خۆیان لە پێناو سەروەری یاسا بپارێزن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، رۆژی 16ی ئەم مانگە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند راگیراوێك نیگەرانی دروستكردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییەو بەپێی یاسا، مافی سزادراوانە تانە لە بڕیارەكە بدەن.

دەشڵێت، “دادگای پێداچوونەوە ئەركیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەكانی مرۆڤ و مافی یاسایی سكاڵالێكراو و سكاڵاكار، بە كەیسەكەدا بچێتەوە تا هەموان هەست بكەن وەك یەك مافیان پارێزراوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، چاودێریی ئەو پرسە دەكەن، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ دەكەنەوە، “دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و كەسێك مافی دەستوەردانیان لە كاروباری دادگادا نییە”.

رۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنووس ‌و چالاكی مەدەنی دەڤەری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لەهاوڵاتییانەوە رەتكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا