پۆڵه‌تیك پرێس
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له‌باره‌ى سوڕانه‌وه‌ى فڕۆكه له ئاسمانى سنورى پارێزگاكه ڕونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت “ئه‌و فرۆكانه له ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى عێراقدایه و ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه كه زانیاریمان پێبده‌ن”.
ئێواره‌ى دوێنێ بۆ چه‌ند کاتژمێرێک فڕۆکەیەکی جەنگی بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی شاری هەولێر سوڕاوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی به‌ئاسانیی هه‌ستیان به بوونی فڕۆكه‌كه كردووه، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فڕۆكه‌كه له‌ئاسمانی هه‌ولێر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “به‌فه‌رمى ده‌سه‌ڵاتدارانى فرۆكه‌وانى عێراقمان له‌و فرۆكه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داوامانكردووه زانیارى وردمان له‌وباره‌یه‌وه پێبڵێن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه”.
وتیشى، “ئه‌و فڕۆكانه له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه و ئاگادار نین، ئه‌و جۆره فڕۆكانه له ده‌سه‌ڵاتى عێراقدایه، به‌ڵام هیچ دۆخێكى نائاسایى نییه و گه‌شته‌كان به‌رده‌وامن و ته‌نها پێشبینیده‌كه‌ین فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانان بێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرایكردووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گەشتە ئاسمانییەكان بۆ دانیمارك و ئەڵمانیا دەستپێدەكه‌نەوە.